چاونیوز: سێ کەس لە پارێزگای ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە قۆڵبەست کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سەرچاوەکانی سپای پاسداران ڕایانگەیاند کە، قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا هیزی وشکایی سپای پاسداران، سێ هاونیشتمانی خەڵکی “باکووری ڕۆژئاوای” وڵاتی ئێران(کوردستان، پارێزگای ورمێ) قۆڵبەست کردووە.
ئەو ڕێکخراوە نیزامی ئەمنییەتییە بەبێ ئاشکرا کردنی هیچ بەڵگەیەک ئیددیعا دەکا کە ئەو سێ کەسە هەوڵی ئەوەیان هەبووە کە عەمەلیاتێکی نیزامی بەڕیوەبەرن.
هەتا ئێستا شوناسی ئە سێ کەسە ئاشکرا نەکراون بەڵام گومانی ئەوە هەیە کە ئەم سێناریۆیەی سپای پاسداران بۆ خۆ نواندن لە بەرامبەر شکستی ئیتلاعاتی لە کوشتنی فەخریزادە بێ.
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وێنەی سێ کەسی دەست و چاو بەستراو بڵاو کردووەتەوە کە پشتیان لە کامێرایە و سێ چەکی جۆری کەڵاشینکۆف و هێندیک فیشەکیان لەپەنایە کە دیار نییە ئاخۆ ئەو چەکانە هی کێنە؟!. ئەو سێ کەسە هەر سێکیان جلی کوردیان لەبەردایە.