دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەر سێ زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدا سەپاند.
“فاڕووق دەریایی”، کوڕی مەجید، خەڵکی شنۆ؛ مەحموود حەمزەزادە، خەڵکی شنۆ و کەماڵ سوڵتانی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو سێ کەسەن کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، 1ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دران.
ڕاگەیاندنی هەواڵی ئێعدامکردنی ئەو سێ زیندانییە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەدا 60ی ئێعدامەکان لە ئێران ڕاناگەیەندرێن و ئیدارەی زیندانەکان بەنهێنی لەداریان دەدەن.
شایانی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 322 کەسی لە دار داوە و سزای ئێعدامی بەسەر 236 کەسی دیکەدا سەپاند. هەروەها لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم 8 بەندکراوی کورد کە بە تاوانی کوشتن حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی ورمێ و ئیلامدا لە دار دراون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،