هێزەکانی سه‌ربه ئیتلاعات له شاری بۆكان دوو مامۆستای قوتابخانه‌یان به بێ هیچ مۆڵه‌تێكی قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرد. لە شاری سنەش چالاکێکی کرێکاری دەسبەسەر کراوە.
مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری بۆكان دوو مامۆستای قوتابخانه‌یان به ناوه‌كانی مه‌ولوود خونچه‌زه‌رد و سه‌ید سه‌ڵمان ئیمام زه‌نبیلی پاش بانگران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه ده‌ڵێ، ئه‌و دوو مامۆستایه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه له ده‌سبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی پێشووتریان ده‌سبه‌سه‌ر كرابن.
ئه‌و دوو مامۆستایه له‌و كه‌سانه بوون كه نامه‌ی پشتیوانیكردن له ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستانیان ئیمزا كردبوو.
مه‌ولوود خونچه‌زه‌رد، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس، دوایین جار له ساڵی 1395 له‌لایه‌ن لقی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای شۆڕش له شاری بۆكان بانگ كرابوو و پێشتریش بۆ ماوه‌ی 11 ڕۆژ له گرتنگه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره لێكۆلێنه‌وه‌ی لێكرابوو و پاشان به دانانی متمانه‌بڕی 20 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.
سه‌ید سه‌لمان ئیمام زه‌نبیلی به‌دوای مانگرتنی مامۆستایانی شاری بۆكان، دوایین جار ڕۆژی 23ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1395 بانگ كرا و له‌لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕش له شاری بۆكان به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی دژی ڕێژیم و به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی مامۆستایان دادگایی كرا.
ناوبراو پێشتریش له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1394 به هۆی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تیی سه‌راسه‌ریی مامۆستایانی ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و پاشان به دانانی متمانه‌بڕی 3 میلیۆن تمه‌ن ئازاد كرابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران، مزه‌فه‌ر ساڵح نیا، چالاكی كرێكاری له شار سنه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته مزه‌فه‌ر ساڵح نیا، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی كرێكارانی ئێران له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سنه له‌لایه‌ن دوو لیباس شه‌خسییه‌وه به بێ هیچ به‌ڵگه‌و مۆڵه‌تێكی قانوونی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له ستادی خه‌به‌ریی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ.
هاوسه‌ری ناوبراو سه‌ردانی ئیداره‌ی ستادی خه‌به‌ریی وه‌زاه‌رتی ئیتلاعاتی كردوه به‌لام هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌داوه‌ته‌وه.
ناوبراو پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ له گرتنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری سنه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ڕاگیرابوو و پاشان به دانانی متمانه‌بڕ و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كاربوو.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,