دوو کۆڵبەری دیکە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و کۆڵبەرێکیش بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر پۆلێک کۆڵبەر و دەسترێژیان لێ کردوون. لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جاوید هەکاری کوڕی زوبەیر خەڵکی ئاوایی کەلەڕەش سەر بە شاری سەڵماس گیانی لەدەست د..
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی پیرانشار بە ناوی خالید مامەئەمین بە تەقەی ڕاستوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری، بریندار بوو. ناوبراو ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ خەوێندراوە.
جێی باسە ڕۆژی دووشەممە، ١5ی گەلاوێژیش کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی هاشم تەهووریان، تەمەن ٢٣ساڵ کوڕی ئەسغەر خەڵکی ئاوای سولینگ لە ناوچەی سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی کۆماری ئیسلامی لە سنووری تەرگەوەڕی ورمێ کوژراوە و پاش سێ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 61 کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی رێژیم و 22 کەسیان بەو هۆیە گیانیان لە دەست داوە و 35 کەسیشان بریندار بوون.