چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی شاری مەریوان(شارەکی جووجەسازی، هێجرەت) بەناوی ئازاد حوسێنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.
شایەدحاڵان باس لەوە دەکەن، هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکان بە ڕادەیەکی زۆر دەوری ماڵەوەیان دابوون و تەنانەت تەقەشیان لە ماڵەکەی کردووە و بە سووکایەتی و بێ ڕێزی ئازادیان دەگەڵ خۆیان بردووە.
پیشتر ئازاد بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی ساڵێک گیرابوو.
سەرچاوەیەک گوتی: وێرای گرتنی ئازاد حوسێنی کەسێکی دیکەش دەسبەسەر کراوە کە هەتا ئێستا بۆ ئێمە ڕوون نەبۆتەوە ئەو کەسە کێێە و ناوی چییە.
لەلایەکی دیکە ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، موحسێن ئەداک خەڵکی گوندی “سلێن”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری مەریوان، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
وێنە:موحسێن ئەداک