ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوی “قاسم مەحموودی”(هەڵۆ) پاش گەڕانەوەی لە شاری بوکان لە نزیک “کلکی بەگزادان” لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی دیکەی شاری مهاباد بە ناوی “عەلی دانش” لە ماڵەکەی خۆیدا بە هێرشی پڕتوندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا دەسبەسەر کرا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “حەمید فەرهادی” دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.