ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “گردەبن” سەر بە شاری پیرانشار بەناوەکانی “شوانە خزرنژاد”، “ئەحەد خزرنژاد” و “سەلاح خزرنژاد” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ئەو سێ هاونیشتمانییە(برا و ئامۆزایە) لە ماڵی خۆیان و بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو پێنج هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.