ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی “حوسێن ساعد مووچشی” خەڵکی شاری مووچشی کامێران، “مستەفا زاهیرزهور” چالاکی فەرهەنگی خەڵکی سنە و “شەعبان موریدی” خەڵکی شاری جوانرۆ و لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی سەرتاسەری ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان و هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو سێ هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.