چاونیوز: لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “یووسف ئەمینی”(خەڵکی ئاوایی گورگاوێ)، “موراد ساعی” و ئاسۆ شێخە(خەڵکی ئاوایی چەشمەگۆل)” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەیی قەزایی دەسبەسەر کران.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی دیکە بە ناوی “سیامەند خواڕەزم” ٢٦ ساڵە کوڕی عەزیز خەڵکی ئاوایی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو.