بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “ساکار عەینی” خەڵکی شاری مەهاباد پاش ١٣مانگ لێپرسینەوە بە دانانی ٢میلیارد تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی شەممە٢٠ی بەفرانباری ٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەیەکی شاری ورمێ کرابوو.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “موراد ساعی ” و “سیامەند خوارزم” خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پێشتر ڕۆژەکانی ٣ و ٤ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان ڕەوانەی یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون.