چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، سێ زیندانی بە ناوەکانی “خدر قەوی دڵ، هەژیر ئێران نژاد و حوسێن سەروەری” کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کراون، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
ئەو سێ زیندانییە خەڵکی شاری سەردەشتن و لە بەندی لاوان و ١٥ی زیندانی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراون.