رۆژی ڕابردوو دوویەمین کۆبوونەوەی دادگای کردنی سێ دەسبەسەرکراوی دێولانی لە دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەر سێ دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری دێولان بە ناوەکانی ئەحمەد، زوبەیر و ئەفشین حسێن پەناهی لە دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە بۆ دوویەمین جار دادگای کران و به بڕیاری ئهو دادگایە ئەحمەد و زوبەیر حسێن پەناهی بە دانانی بارمتە ئازاد بوون، بەڵام ئەفشین حسێن پەناهی هیچ حوکمێکی پێ نەدراوە و گەڕاوەتەوە زیندانی ناوەندی شاری سنە.
ئەو سێ کەسە کە خزمی نزیکی یەکترن، بە تاوانی بانگەشە بەدژی نیزام و بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دەسبەسەرکراون.
ئەفشین حسێن پەناهی تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانیشی وەپاڵ خراوە.
لە دوومین دادگایی کردنی ئەو سێ گیراوە کە لە ماوەیەکی کورتدا بەڕیوەچوو ، ئەحمەد و زوبەیر حسێن پەناهی لە تۆمەتەکان بێبەری بوون و، بە دانانی متمانەبڕ ئازاد کران.
بەڵام ئەفشین حسێنپەناهی کە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگیراوە، قازی پەروەندەکەی ڕایگەیاندوە کە تا کۆتایی حەتووی داهاتوو حووکمی بۆ دەبڕێتەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەفشین حسێنپەناهی رۆژی ٥ی گەلاوێژ دوای دەسبەسەرکردنی براکەی بەناوی ڕامین حسێنپەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.