بەرەبەیانی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “بابخاڵاوێ” سەر بە شاری شةۆ بەناوی “دیاکۆ عەزیزی” کوڕی جەعفەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕەوتی گرتنی دیاکۆدا، زۆر بە بەتوندی هەڵسووکەوتیان کردووە و وێڕای لێدان و سووکایەتی، بێ ڕێزیان بە بنەماڵەکەشی کردووە.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوە دژی دیاکۆ، لەبەر دەست دانییە.
هەر لەم پێوەندیەدا، دوو هاونیشتمانی دیکەی خەڵکی ئاوایی “کانی سۆرک” بەناوەکانی لوقمان زەنگی(عەرەب) و کوڕەکەی، واتە سیامەند زەنگی دەسبەسەر کراون.