ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی سنە بە ناوی “سۆما محەممەدڕەزایی”، لە شوێنی کاری خۆی لە پاساژی ئەڵماسی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
ناوبراو لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن (٨ی مارس) کە لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگەی مەدەنیی سنەوە بەڕێوە چووبوو، بەشداریی کردبوو.