عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین، ڕۆژنامه‌نووسی خوراسانی به تۆمه‌تی بێڕێزی كردن به كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم حوكمی لێدانی ٧٤ قامچی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین كوڕی گوڵ محه‌ممه‌د، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كوردی خه‌ڵكی خۆراسان كه له ڕۆژی ١١ بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی پێشووی بانگی دادگای كرابوو به تۆمه‌تی بێڕێزی كردن به كاربه‌ده‌ستان و مه‌ئموورانی ڕێژیم له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای سزاكان له شاری كه‌ڵات حوكمی لێدانی ٧٤ قامچیی بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه پێشتر به بڵاوكردنهوزه بابه‌تێك له ژێر ناوی “جهل، تواناتر له سیل” بۆ دادسه‌را به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و شێواندنی ڕای گشتی بانگ كرابوو، ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی وه‌كیل ئاباد گواسترابوویه‌وه. هه‌روه‌ها له ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌ز ساڵی ڕابردوو تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی كردنه‌كه‌ی به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
عه‌لیڕه‌زا سپاهی لائین كه پێشتریش پێشینه‌ی چه‌ندین جار بانگ‌كران و لێكۆڵینه‌وه و ده‌سبه‌سه‌ركرانی هه‌بووه، دوایین جار له ڕۆژی ٨ی گه‌لاوێژ ساڵی ١٣٩٠ به تۆمه‌تی پێوه‌دی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن ئیتلاعات مه‌شهه‌ده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و پاش ئازادكرانی به بارمته له ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٢ له مه‌شهه‌د له لایه‌ن قازی سوڵتانی حوكمی ١١ مانگ زیندان و ٥ ساڵی بێبه‌ریكردن له چالاكی فه‌رهه‌نگی و سزای نه‌غدی حوكم درا كه ماوه‌ی ٨ مانگی كێشا و پاشان ئازاد كرا.
شایانی باسه ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره كورده تا ئێستا زیاتر له ١٠ كتێبی به زمانی كوردی و فارسی بڵاوكردووه‌ته‌وه.