چەند رۆژ لەوە پێش دادگای نیزامیی ورمێ ٣ به‌ندکراوی کوردی بە تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی دادگایی کرد و سزای ١٥ ساڵ زیندان وێڕای دوورخستنه‌وه‌ی بە سەردا سەپاندن.
بەپێی ڕاپورتی ڕایه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان لقی ١ی دادسەرای نیزامیی ورمێ، محەممەدئەمین (ئەمیر) په‌یغامی، فارۆق شاروێرانی و تاهیر خورشیدیی لە پەروەندەیەکی هاوبەشدا بە تۆمه‌تی هاوکاریکردنیان لەگەڵ حیزبێکی کوردی دادگایی کردوه و هه‌رکام له ئه‌میر په‌یغامی و فاڕووق شاروێرانیی به ٤ساڵ زیندان و تاهیر خورشیدیی به 7 ساڵ زیندان سزا داوه و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری کرمانی داوه.
کۆبوونه‌وه‌ی دادگا ڕۆژی ١٤ی سەروماوەز بووه و بڕیاره‌که ڕۆژی 25ی سه‌رماوه‌ز به پارێزه‌ره‌کانیان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
وه‌ک ده‌گوترێ تاهیر خورشیدی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئەندامی سپای پاسداران بووە، پەووەدەکانیان بۆ دادسەرای نیزامی ناردوە.
شایانی باسە فارووق شاروێرانی لە ٢١ی بانەمەر، ئەمیر په‌یغامی له 8ی جۆزه‌ردان و دوو ڕۆژ دواتریش تاهیر خورشیدی له شاری شنۆ به‌هۆی هێزە ئەمنیەتییه‌کانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران و دوای لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ڕاگوێزران.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،