چاونیوز: زیندانییەک بە تاوانی کوشتن لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، زیندانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”محەممەد مرادی”، لە زیندانی ئەو شارە بە تاوانی کوشتن و بە حوکمی “قصاص” ئێعدام کرا.
محەممەد مرادی، ٥ ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕ و گڕژییەک کەسێکی بە ناوی ”عەلی ئەکبەرزاهیدی” خەڵکی دەڤەری سەقزی کوشتبوو و لەلایەن دادگایی ئەو شارە بە “قصاص” حوکم درابوو.