بەرەبەیانی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، زیندانییەکی خەڵکی ناوچەی «گەراوەن» سەر بە شاری كوویەشت بەناوی “ناسر گەراوەند” لە بەندیخانەی ناوەندی پارسیلۆنی “خوڕەماوا” لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتە پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوو و حوکمی سێدارەیان بۆ بڕیبۆوە.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.