چاونیوز: حوکمی ئێعدامی دانیاڵ زەینولعابدین تاوانبار بە کوشتنی سادق بەرمەکی خەڵکی مهاباد لە بەندیخانەی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
دانیاڵ یەکێک لەو سێ تاوانبارانەیە کە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ پێکەوە سادق بەرمەکیان کوشتبوو و لەلایەن دەزگای قەزایی بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی”قصاص”یان بۆ بڕابۆوە.