چاونیوز: زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “فیرووز مووسالوو” خەڵکی دەڤەری “قوتوور”(کوتول)ـی شاری خۆی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوایین کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بەڕێوەچوو و دادگا بە تۆمەتی “موحاربە لە ڕێگای ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” ناوبراوی بە لەسێدارەدان مەحکووم کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، ئەو زیندانییە کوردە پاش ٥ مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.
ئەو هاونیشتمانییە چەند ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و پاش گەڕانەوە بۆ ئێران بە ئەماننامەی سپای پاسداران، دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ٩٨، پاش خۆناساندنی بە سپای سەردەشت دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ گوازرابووەوە.
https://t.me/ikhrc