بەرەبەیانی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، حوکمیی لەسێدارەدانی زیندانییەک بەناوی “مەنسوور مەنسووری” خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەو زنیدانییە بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕابۆوە.
جێگای ئاماژەیە کە، هەر ئەو ڕۆژی حوکمیی لەسێدارەدانی زیندانییەکی دیکە بەناوی “موعین سەلاوەرزی” ٦٠ ساڵە خەڵکی ئاودانان لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەستی برایەکەی خۆی، دوای ٣٠ ساڵ، جێبەجێ کرابوو.