چاونیوز: بەرەبەیانی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی ٥٥ ساڵە بەناوی “محەممەد حساری” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە “ماددە هۆشبەرەکان” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابۆوە.
محەممەد حساری خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.