چاونیوز: زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی خوڕەماوا لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لێ ئەستێنرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، زیندانییەکی خەڵکی هەرسین بە ناوی فەرهاد وسووقی دانیشتووی نوراوای لۆڕستان لەژێر ئەشکەنجەی هیزە ئەمنییەتییەکان گیانی لێ ئەستێندرا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ناوبراو سێ حەوتوو لەمەوبەر بە تاوانی بەشداری لە کوشتنی کەسێکی خەڵکی نوراوای لۆڕستان دەسبەسەر کراوە و لەوکاتییەوە لە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی خوڕەماوا ڕاگیرابوو.
هەروەها سەرچاوەیەک بە هەنگاوی گوتووە: حوسێن جوزی ئەو کەسەی کوژراوە یەکێک لە چالاکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوویە و ماوەیەک پێش ئیستا لەلایەن هێزەکانی سپاوە ڕفێنرابوو و دواتر کوشتوویانە و بۆ شوێنە ونکە دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بەم تاوانە دەگرن.
ئەو سەرچاویە دەڵێ، برایەکی دیکەی فەرهاد بەناوی مستەفا وسووقی سێ مانگ پێش هەر بەم تۆمەتە دەگیرێ و ئێیستا لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا ڕاگیراوە.
بنەماڵەی فەرهاد ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەیان وەرگرتووتەوە و باس لەوە دەکرێ دوای ئەم کردەوەیەی هێزە ئەمنییەتییەکان بەندییەکانی زیندانی خوڕەماوا هەڵدەستنەوە و بە زەبری لێدان و کوتان ئەو ڕابوونە سەرکوت دەکەن.