بەرەبەیانی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی ٤٠ ساڵە خەڵکی سەقز بەناوی “ئەکرەم کەریمپوور” کوڕی عومەر لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتە پێوەندیدارەکان بە “ماددەی هۆشبەر” گیرابوو و حوکمی سێدارەیان پێدابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.