به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه، 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر زیندانییه‌کی کورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ له دار درا.
ناوبراو که “حه‌سه‌ن باشوکی”ی ناو بووه و خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده بوو، به تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له دار دراوه.
ئێعدامی ئه‌و زیندانییه کورده له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له حاڵێک دایه که لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا 52 بەندکراوی کورد کە بە تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی سڕکەر حوکمی ئێعدام‌یان بەسەردا سه‌پابوو، لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا لەدار دراون؛ ئەوەش لە حاڵێکدا کە مەجلیس دەیەوێ بە پەسندکردنی قانوونێک سزای ئێعدام لەسەر ئەو تاوانانە هەڵبگرێ و سزای زیندان و جێگرەوەی دیکەیان لە بری ئەوە بۆ لەبەرچاو بگرێ.
مەجلیسی شوڕای ئیسلامی بە ڕەسمی داوای لە دەزگای قەزایی کردوە هەتا یەکلابوونەوەی ئەو قانوونە دەست لە ئێعدام‌کردنی زیاتر لەو 5 هەزار کەسە بپارێزێ کە لەو سۆنگەیەوە سزای ئێعدام‌یان بەسەردا سەپاوە؛ بەڵام دەزگای قەزایی بێگوێدانە ئەو داوایە لە جێبەجێکردنی سزای ئێعدامەکان بەردەوامە.