چاونیوز: تائێستا بەراوردی زیاتر لە 100 هەزار کەس کراوە کە لە ماڵپەڕی بیمەی ئێران بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری ناویان تۆمار کردووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، ئەو کرێکارانەی کە بە هۆی ئاستەنگەکانی ڤایرووسی کۆرۆنا بێکار بوونە، نیگەرانی دۆخی ژیانیان و یارمەتی مانگانەی خۆیان نەبن چوونکە کاروباری پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەیان کراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە هەتا ئێستا هیچ کرێکارێک نەک هەر بەردەوام بێکار بووە بەڵکوو هیچ هاوکاری و مافێکی پێنەدراوە و هەر تەنیا سەرقاڵی ناونووسی کردنن!
لە پارێزگا کوردیەکاندا ئاماری ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری ناویان تۆمارکردووە، گەیشتووەتە 52 هەزار کەس. لە پارێزگای ورمێ 15 هەزار کەس، لە کرماشان نزیکەی 13 هەزار کەس، لە لۆڕستان 12 هەزار کەس، لە سنە ٨ هەزار کەس و لە ئیلام ٥ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری تۆمار کردووە.