به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران گوتی، له هه‌ر كاتژمێرێكدا ٤٩ كه‌س له ئاستی ئێران‌دا ده‌سبته‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ساڵی ١٣٥٨ و پێش هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئه‌و ئاماره له هه‌ر كاتژمێرێكدا ١٠ كه‌س بووه.
حه‌سه‌ن موسه‌ویی چلیك، به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی، هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له ١٥ میلیۆن و ٢٠٠ په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی له حاڵی پێڕاگه‌یشتن دایه و له هه‌ر ٢ كه‌سی ئه‌و وڵاته یه‌كیان تووشی نه‌خۆشیی ڕه‌وانی بووه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند قات خه‌ڵك تووشی لادان ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان ده‌كرێن.
مووسه‌وی هه‌روه‌ها گوتی، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌دی ٢٣ بۆ 25 خه‌ڵكی ئێران تووشی نه‌خۆشیی ڕه‌وانی هاتوون به واتایه‌كی دیكه له هه‌ر ٤ كه‌س یەکیان تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه.
ناوبراو لە به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین لە به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژی ته‌ڵاق له ئاستی ئێران‌دا گوتی، توندوتیژی ئه‌وه‌نده پەرەی سەندوە كه ته‌نانه‌ت داوێنی به‌ساڵاچوانیشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێ گشتیی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران له دوایین به‌شی قسه‌كانیدا گوتی، ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ڕاستگۆ بین و حاشا له زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نەکەین.