چاونیوز: زۆربه‌ی زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌به‌ر نه‌توانی بۆ دابین کردنی کفاله‌ت له مه‌ره‌خه‌سی بێ به‌ش کراون.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی جێ باور له به‌ندیخانه‌ی ورمێ، پێدانی موره‌خه‌سی ته‌نیا به‌شێکی زۆر که‌م له زیندانیانی سیاسی گرتووته‌وه و به‌شی هه‌ره‌زۆریان له‌به‌ر نه‌بوونی یان قورس بوونی بڕی کفاله‌ت له موره‌خه‌سی بێ به‌ری کراون.
له درێژه‌دا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه کردووه که، به پێی گوته‌ی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ، به‌رپرسی دادگوسته‌ری پارێزگا و دادستێنی گشتی له نامه‌یه‌ک دا بۆ سه‌رۆکی هێزی قه‌زایی، داوای ئه‌وه‌یان کردووه که به جێگای موره‌خه‌سی به زیندانییه‌کان با لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌ربکرێ.
له کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که گوتی: هه‌تا ئێستا به‌ندییه سیاسییه‌کان به پاساوی جۆراوجۆر موره‌خه‌سییان پێ نه‌دراوه.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرووسی کۆرۆنا له کوردستان و ئێران، به‌رپرسی هێزی داد له نامه‌یه‌ک دا بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده قه‌زاییه‌کان ڕایگه‌یاندووه که هه‌تا پازده‌ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 زیندانییان به دانانی کفاله‌ت موره‌خه‌سیان پێ بدرێ، به‌ڵام ئه‌م به‌خشنامه‌یه زیندانیانی سیاسی که زۆرتر له پێنج ساڵان حوکمیان هه‌یه، ناگرێته‌وه.
شایانی باسه له‌م ماوه‌یه‌دا کاک حه‌سه‌ن ئه‌مینی، به‌شێک له چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی و راگه‌یاندکار و جاوید ڕه‌حمانیش له به‌ر مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی کۆرۆنا داوایان له به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووه یا زیندانیان ئازاد بکه‌ن یا ده‌نا موره‌خه‌سییان بده‌نێ.