ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری سەقز کەسێکیان بە تۆمەتی ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کردوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە نێوخۆی وڵات بڵاویان کردەوە کە “زانکۆ ئەمیری”، لاوێکی خەڵکی سەقز لە جادەی نێوان سەقز_بانە لە نزیک گوندی “تەموغە” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
زانکۆ ئەمیری بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە.