چاونیوز: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە تاران، چارەنووسی هێشتا نادیارە.
بە پێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتا سەر ماڵی ”حەیدەر قوربانی“ چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامیاران، دانیشتووی تاران و دەستبەسەریان کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی حەیدەر قوربانی دەستیان بە سەر مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.
سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە دە ڕۆژە حەیدەر قوربانی کە یەکێکە لە ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.