چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاریی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاریی شنۆ بەناوی “سەلاح بەهرامیان” ناسراو بە (سەلاح گوری) کوڕی نادر ٤٧ ساڵە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی نادیار گوازراویتەوە.
سەرچاوەیەکی لە شاری شنۆ بە چاونیوزی ڕاگەیاند، لەکاتی دەسبەسەر کردنی سەلاح، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە وێڕای بێ ڕێزی پێکردن لێیدراوە و بەوپەڕی توندووتیژی کەڵەپچە کراوە.
هەتا ئێستا ڕوون نەبووتەوە کە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ناوبراو لەسەر چییە؟