چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی ئاوایی “دێوەزناو”ی سەوڵاوا سەر بە شاری ســنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “دێوەزناو”ی سەوڵاوا بەناوی فەرمان حەیدەرنژاد دوای ئەوەیکە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێ، دەگیری و بۆ گرتنگەی ئەو ئیدارەیە لە سنە دەگوازرێتەوە.
پێشتریش برایەکی فەرمان بەناوی نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد لە مانگی خەرمانان دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستاش ئازاد نەکراوە. هەروەها دوو ڕۆژ لەمەوبەر(ڕۆژی یەک شەممە) ئەسەحەکیم و محەممەد شافعی زادە خەڵکی ئاوایی دێوەزناو دەسبەسەر کراون.