ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، مێرمناڵێکی خەڵکی سەقز بەناوی فەردین سەعیدزادە تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاند کە، فەردین بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵات هەرچەندە بە هەماهەنگی هێزە ئیتلاعاتییەکان بووە بەڵام دوای ماوەیەک گیراوە و هەتا ئیستا بۆ بنەماڵەکەشی ڕوون نییە لە کوێ راگیراوە و چی بەسەر هاتووە