ڕۆژی چوارشيممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی لاو بەناوی “ئاڕمان منبەری” خەڵکی سنە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.
هەتا ئێستا لەهۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاڕمان منبەری هیچ زانیاریەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.