چاونیوز: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٤٠ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی-ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” لەو ٤٠ کەسە چەند کەسێکیان دوای قۆناغی لێپێچینەوە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی و حوکمدرانیان ئازاد کراون و ١٣ کەس لەوان دادگایی و سزای لە یەک هەتا ٢٦ ساڵ کە سەرجەمیان (١٠٧ ساڵ و ٦ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١ی خاکەلێوە بەندکراوێکی کورد بە ناوی “شەهاب دەروون پەروەر” تەمەن ٣٥ سال و خەڵکی شائاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆی خوێنبەربوونی گەدە و پیڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.