ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی “ئەمیرحوسێن حەقجوویان”، کوڕەخاڵ و لە هاوڕێیانی “ڕەزا ڕەسایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.
ئەم هاونیشتمانییە لە نەمامستانی شوێنی کارەكەی، بەبێ حوکمی دادوەر بە شێوەیەكی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە، ڕەزا ڕەسایی لە ناڕازییانی بزووتنەوەی سەرانسەریی #ژنژیانئازادی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا و تەرمەکەی لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لە گۆڕستانی مینابادی کرماشان بەبێ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئایینی یارسان، ئەسپەردە کرا.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیرحوسێن حەقجوویان، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.