ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، چوار هاونیشتمانی بە ناوەکانی “سینا ئەسەدی حەکیم” ١٥ ساڵە، “جەعفەر ئەردەڵان” ٣١ ساڵە، “حەمید ساڵحینژاد” ٢٧ ساڵە و “محەممەد کەریمی” خەڵکی گوندی “دێوەزناو”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: کۆمەڵێکی زۆر لە هێزەکانی ئیتلاعات بە لیباسی شەخسییەوە هێرشیان کردە سەر گوندی دێوەزناو و بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ ئەم چوار هاونیشتمانەیان دەسبەسەر کرد.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.