بەرەبەیانی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەر ماڵی چەند هاونیشتمانییەک لە شاری شنۆ چوار لاو بەناوەکانی “مەنسوور نیکزاد هونەرمەند و سترانبێژ، ئیدریس پەرویزی خەڵکی ئاوایی “خانلەر”، جوبڕەئیل ئەحمەدپوور خەڵکی ئاوایی “گردکشانە” و ئاسۆ محەممەدی” دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی زانیارییەکان؛ هێزە ئیلاعاتییەکانی سپا بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییانە و وێڕای بێڕێزی بە بنەماڵەکانیان و لێدان دەسبەریان کردوون.
هەتا ئیستا لە هۆکاری گیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو چوار هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دانییە.