ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ بە ناوی “شەهرام حاتەمی”، کوڕی عیسمەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ حوکمی دادوەر لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و هەندێک کەلوپەلی کەسیشی (مۆبایل و لەپتاپ) دەستی بەسەردا گیراوە.
شەهرام حاتەمی پێشتریش چەندین جار دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.