ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “بێهزاد دادخا”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەم هاونیشتمانییە لە شوێنی کارەکەی لە نزیک بلواری “وەحدەت”ی ئەم شارە، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.