ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، مامۆستایەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئازاد خادم”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.