ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی “هێمن بەهرامی” خەڵكی ئاوایی “گڵۆڵانی سەروو”، “سۆران ئەرشەد” خەڵكی ئاوایی كەرێزە و “کاوە ئوستوار” خەڵکی هەباسئاوا سەر بە شاری بۆكان، بەبێ حوکمی دادوەر لە ماڵی خۆیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ئەم سێ هاونیشتمانییە خێزاندار و خاوەن منداڵن.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.