ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە، “کاروان دافعی” دەرهێنەر و شانۆنامەنووسی ٢٥ ساڵەی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سیاسی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەسبەسەر کراوە و دوای دوو ڕۆژ هێشتا لە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.