چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دەڤەری شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەک بە ناوی “سیامەند خواڕەزم” ٢٦ ساڵە کوڕی عەزیز خەڵکی ئاوایی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.