وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وێڕای ده‌سبه‌سه‌ركردنی 3 خوێندكاری كورد‌و چالاکێکی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڕه‌شه له خوێندكاران ده‌كا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، وه‌زاتی ئیتلاعات خوێندكارێكی زانكۆی نازلوی له شاری ورمێ به ناوی توران مێهربان كچی په‌رویز له كاتی خۆپێشاندانه‌كان له‌و شاره دهسبهسهركردووه و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستووه‌ته‌وه.
هاوكات ئیداره‌ی فێركردنی زانكۆی ورمێ، هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكاران كردووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێندكارێك به‌شداریی خۆپێشاندانه‌كان بكا و له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆوه بانگ و پاشان له خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا خوێندكارێكی دیكه‌ی كورد له زانكۆی په‌یام نووری شاری سنه به ناوی موحه‌ڕه‌م سابیری، كوڕی ڕه‌زا خه‌ڵكی شاری بیجار به تۆمه‌تی ورووژاندنی هه‌ستی خوێندكاران بۆ به‌شداریكردن له خۆپێشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش خوێندكارێكی دیكه‌ی كورد له زانكۆی ڕازایی كرماشان به ناوی لوقمان وه‌یسی، خوێندكاری بواری كارناسی ژمێریاری و خه‌ڵكی شاری سه‌لاس باوه‌جانی له كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا هێزه‌كانی ئتیلاعات ده‌سبه‌سه‌ریان كردووه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسی ناڕوونه.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر کەسێکیان بە ناوی “شێزراد حەسەنپوور” چالاکانی سیاسی بانگ کردووە و لێکۆڵینەوەیان لێ کردووە.