لەدرێژەی ڕەوتی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکان و هەڵسووڕاوانی کورددا سێ کەسی دیکەش لە شارەکانی پاوە، پیرانشار و سەوڵاوا دەسبەسەر کران.
لە تازەترین شەپۆلی گرتنەکاندا ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، 16 و 17 ڕێبەندان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پاوە “ئاروین ئیقبالی”، و لە سەوڵاوای مەریوان “موحسین ئەدوایی”٧یان دەسبەسەر کردووە.
ئەم دوو لاوە کوردە بە تۆمەتی پێوەندی و هاوکارییان لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون و سەرەڕای چوار ڕۆژ تێپەڕین بەسەر گرتنەکەیان، لە شوێنی بەندکرانیان هیچ هەواڵێک نەزاندراوە.