چاونیوز: دوو مامۆستا و چالاکی زمانەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دو هاوژین بە ناوەکانی “واران محەممەدنەژاد” تەمەن ٣٠ ساڵ و “پەیام میری” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەکاتی بڵاوکردنەوەی پۆستر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە دەسبەسەر کران.
جێی ئاماژەیە کە پەیام میری و هاوژینەکەی واران محەممەدنەژاد ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژینن.