ته‌قینه‌وه‌ی مین له مه‌ریوان له بن پێی جوتیارێکدا بووه هۆی نقوستان بوونی ئه‌و گوندنشینه.
ئه‌م وه‌رزێڕه که ته‌مه‌نی 40 ساڵه بو ”مه‌هدی خووگر”ی ناوه، له کاتی کار له سه‌ر مووچه و مه‌زراکه‌ی مین له بن پێیدا ته‌قییه‌وه و لاقێکی په‌ڕی. ناوبراو ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌دا له ژێر چاودێریی پزیشکی دایه. لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 42 قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 23 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە.
ده‌وڵه‌ت خۆی و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام وای 30 ساڵ له ته‌واوبوونی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێڕاقکه‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئێستاش ده‌وڵه‌تی ئێران به‌بیانوو و پاساوی پاراستنی سنووره‌کانی به‌رده‌وامه له درووستکردن و به‌کارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر و، ڕۆژ نییه له کوردستان ته‌قینه‌وه‌ی مین نه‌بێته هۆی کاره‌ساتێک.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی ساڵانی 1368، واته دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له گه‌ڵ عێڕاق تا ساڵی 89 زیاتر له 2433 که‌س له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون‌و 5601 که‌سیش بریندار بوون. له‌وه‌نده قوربانییه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ئێران کورده‌کان پشکی شێریان به‌رکه‌وتوه‌و 1966 که‌س له‌و کوژراوانه 4717 که‌سیش له برینداره‌کان کورد بوون‌و له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنه‌و ورمێ بوونه‌ته قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین.