بەرەبەیانی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ڕەبەت بەناوی “ڕەحیم محەممەدزادە” دوای سێ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوون بەهاوکاری خزمان و خەڵکی ناوچەی سنووریی بانە دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کە بۆ بژیوی ژیانی ماڵەکەی بۆ ناوچەی بانە گواستبۆوە، بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکانی سنووری گیانی لەدەست داوە.
ڕەحیم محەممەدزادە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.