چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی سەر سنوور بریندار بوونە.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنوورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی نەوسوود تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکام دا کەسێک بەناوی سینا کەرەمی خەڵکی جوانڕۆ بریندار دەبێ.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێک بەناوی هیدایەت حوسێنی خەڵکی سەردەشت بریندار دەکەن.
سەرچاوەیەک لەوبارەیەوە گوتی، هیدایەت فیشەک وەبەر دەستی کەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی سنە لە ژێڕ چاودێری پزیشکی دایە.